پۆڵەتیك پرێس
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، پێشکەشکردن داواكاری بۆکارکردن وەکو كارمەندی سەر سندوقەكانی دەنگدان لە هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەفتەی داهاتووەوە دەستپێدەکات.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویكردەوە، فەرمانبەرانی فەرمانگەکانی دەوڵەت دەتوانن فۆڕمی کارکردن وەکو كارمەندی سەر سندوقەكانی دەنگدان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی پەرلەمانی عێراق پڕبکەنەوە، بەو مەرجەی بەلایەنی کەم دەرچوی قۆناغی ئامادەیی بن و نوێنەری هیچ قەوارەیەك نەبن.
هاوكات بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، خوێندکارانی زانکۆ، پەیمانگەو ئەوانەشی کە خوێندنیان تەواوکردوە، بەلای کەمەوە دەبێت هەڵگری بڕوانامەی ئامادەیی بن و تەمەنیان لە 19 ساڵ کەمتر نەبێت و لە 56 ساڵیش زیاتر نەبێت دەتوانن فۆڕم پڕبکەنەوە.
راگەیەندراوەكەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەش بەوەدەكات، لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە ورگرتنی فۆرمی ئەو کەسانە دەکرێت کە دەیانەوێت وەک كارمەندی سەر سندوقەكانی دەنگدان لەڕژی هەڵبژاردن کاربکەن.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، بۆ ئەوەی ببیتە فەرمانبەری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە پارێزگاکەی خۆت، دەتوانیت لە ڕۆژی ٢٣ی ئایار لەڕێگەی سایتی کۆمسیۆنەوە بەناونیشانی (www.ihec.iq) فۆرم پڕبکەیتەوە.
بڕیارە رۆژی 10ی 10 ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختە لەعێراق بەڕێوە بچێت