یاسای چەك هەموار دەكرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم كار دەكەن بۆ هەمواركردنەوەی یاسای چەك.

باڵانبۆ محەمەد، جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: هەندێك بڕگە و ماددەی یاسای چەك هەیە پێویستیان بە هەمواركردنەوە هەیە لەوانە دەرهێنانی مۆڵەتی چەك كە تەنها بە بڕێك پارەی كەم دەتوانرێت مۆڵەتی چەك دەربكرێت یان ئەو كەسانەی یاساكە رێگەیان پێدەدات چەكیان هەبێت لە ماڵەوە یان لە ناو ئۆتۆمبیلەكانیاندا، پێشتر بە شێوەیەك بووە ئاسانكاری تێداكراوە.

جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی كوردستان وتی : دوای راپەڕین بەراورد بە ئێستا جیاوازی زۆرە ئەو كاتەی یاسای چەك پەسەندكراوە خەڵكانێك هەبوون بە پێویستیان زانیوە چەكیان هەبێت بەڵام ئێستا هەر ئەو كەسانە پێیان باشە یاساكە هەموار بكرێتەوە.
یاسای ژمارەی 16 ی چەك لە 2_10_1993 لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە پەسەند كراوە پێكهاتووە لە 28 ماددە.

لە ئێستادا هەڵگرتنی چەك بە شێوەی یاسایی و نا یاسایی لە هەرێمی كوردستان زیادی كردووە و ئامارەكانی كوشتن و خۆكوشتن بە هۆی چەكەوە زیادیان كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا