پۆڵەتیک پرێس
پزیشکێکی بواری خۆراک ڕایگەیاند: خواردنی شلیک ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە و جەڵتەی مێشک کەم دەکاتەوە.
پزیشکەکە باس لەوە دەکات بەشێوەیەکی گشتی وەرەمەکان بەهۆی هەوکردنەکانەوە دروست دەبن، شلیک ڕێگری گەشەکردنی دەمارە خوێنە نوێیەکان دەکات، هەروەها ڕێگری گەشەی وەرەمەکان دەکات، ئەمەش دەبێتە هۆی پاراستنی لەش لە شێرپەنجەی گەدە و ڕیخۆڵە.
شلیک ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە، ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەکان دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکاتەوە، کۆلیستڕۆڵی خراپ کەم دەکاتەوە و ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی باش زیاد دەکات.
شلیک ڕێژەیەکی زۆر ترشە سوودبەخشەکانی تێدایە یارمەتی بەهێزکردنی بەرگری لەش دەدات.