هێزی ئاسمانی هاوپەیمانان پێگەیەکی داعش دەکەنە ئامانج

پۆڵەتیک پرێس

هێزی ئاسمانی هاوپەیمانان لە باکووری بەغدا پێگەیەکی چەکدارانی داعش دەکەنە ئامانج و ئەو هێرشانەش کوژرانی چەندین چەکداری ئەو رێکخراوەی لێدەکەوێتەوە.

میدیاکانی عیراق ئەمڕۆ شەممە رایانگەیاندووە کە فڕۆکەیەکی هاوپەیمانان هێرشی کردووەتە سەر پێگەیەکی چەکدارانی داعش و لە باکووری بەغدا چەندین چەکداری لێکوشتوون، بەڵام تائێستا ژمارەی چەکدارە کوژراوەکان رانەگەیەندراوە.

لیوا یەحیا رەسول، وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی سوپای عیراق لە بەیانێکدا رایگەیاندووە کە پشتبەست بە زانیارییە هەواڵگرییەکان و بە فەرمانی سەرکردایەتی هاوبەشی هەردوولا، فڕۆکەی هاوپەیمانان گورزێکی کوشندەیان لە کۆمەڵێک چەکداری داعش لە باکووری بەغدای پایتەخت وەشاندووە.

لەلایەکی دیکەوە ماڵپەری روسیا تودەی ئاماژەی بەوە کردووە هەر ئەمڕۆ لە یەمەن یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی داعش بەناوی ڕەزاوان قەنان کە بە ئەبو وەلید عەدەنی ناسراوە کراوەتە ئامانج و کوژراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا