بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم 

پۆڵەتیك پرێس

ئەمڕۆ دوشەممە بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی لەبازارەکانی هەرێمی کوردستان بەبەرزی ماوەتەوە و بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 148 هەزار و 650 دینارە.

هاوژین محەمەد لە نوسینگەی كەلی كەژان لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، ئەمڕۆ بەكاتی كردنەوەی بازاڕی

دراو نرخی دۆلار بەرامبەر بەدیناری عێراقی بە جێگیری ماوەتەوە، بەشێوەیەك 100 دۆلاری ئەمریكی بە 148هەزار و 650 دینار مامەڵەی پێوە كراوە.

وتیشی ” 100 پاوه‌ن به‌رامبه‌ر به‌ 139 دۆلاری ئه‌مریكییه‌ و 100 یۆرۆش به‌رامبه‌ر به‌ 120.5 دۆلارە”.

ئەمە لەكاتێكدایە، دوای پەسەندكردنی بودجەی گشتی عێراق لە كۆتایی مانگی ئادار، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرزبوونەوەیەكی بەرچاوی بەخۆوە بینی.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک