ئایا میوە کوشندەیە بۆ منداڵان؟

ئەم بابەتە 49 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

ئەسکەندەر میاسینکۆڤ پزیشکی ڕوسی، لە کاتی پێشکەشکردنی بەرنامەیەکی تەندروستیدا ئاماژە بە کوشندەی میوە دەدات سەبارەت بە منداڵان.

بەپێی وتەکانی میاسینکۆڤ قەیسی و قۆخ، دەتوانن مەترسیەکی کوشندە بن لەسەر مناڵان، بەهۆی ئەوەی ترشی هایدرۆسیانیک و شلەی ژەهراوی تێدایە.

ئەو پزیشکە ڕوونی کردەوە، ترشی هایدرۆسیانیک دەبێتە هۆی مردن، کاتێک منداڵ ناوکی ئەم دوو میوەیە دەخوات ژەهراوی دەبێت و لە وەرزی هاویندا دەمرن.

هەروەها یەکێکیتر لە پزیشکەکان ئاماژەی بەوەدا، هەندێک کەس بە هۆی خواردنی قۆخەوە توشی هەستیاری دەبن، باشتر وایە بۆ ئەوەی لەم حاڵەتانە بە دوور بن قۆخەکە بەبێ ناوک بکوڵێنن و بیخۆن چونکە پرۆتینێکی زۆری تێدایە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک