لەرۆژانی جەژندا زیاتر لە چوار هەزار نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار رایگەیاند “لە سێرۆژی جەژندا 4351 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە، كە بەشێکی زۆری نەخۆشەکان بۆ نەخۆشی هەناوی بوون”.

ئومێد عەلی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “كۆرۆنا تائێستا بونی هەیە و پێویستە هاوڵاتیان پابەندبن بە رێنماییەکانەوە، ئەم جەژنەش بەهۆی قەرەباڵغییەکی زۆرەوە لە سلێمانی لە رۆژانی جەژندا 4351 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە”.

بەرێوەبەری نەخۆشخانەی شار وتیشی “لەجەژندا 88 رووداوی هاتووچۆ روویداوە، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەکی بەرچاوی رووداوەکانی هاتووچۆی ماترۆڕمان هەبووە، هەروەها 17 رووداوی شەڕکردن هەبووە، بە تێکڕای هەر سێ رۆژەکە تەنیا 6 رووداوی مردن هەبووە لە نەخۆشخانەی شار”.

بەوتەی ئومێد عەلی زۆربەی ئەو رووداوانەی کە لە رۆژانی جەژندا روویانداوە و لای ئەوان تۆمار کراوە گەشتیاری عەرەب بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا