ئەو خواردنانەی کۆلیستڕۆل کەم دەکەنەوە

پۆڵەتیک پرێس

ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ بەشێوەیەکی بنەڕەتی کاریگەری بۆ تەندروستی دڵ و دەمارە خوێنەکان هەیە، بەرزبونەوەی کۆلیستڕۆڵ دەبێتە هۆی جەڵتەی دڵ.

کەسەکان بەشێوەیەکی گشتی دەزانن کۆلیستڕۆڵ زیانی تەندروستی هەیە و پێویستە کەمبکرێتەوە، بەڵام نازانن چۆن کەمی بکەنەوە، ئەو کەسانە پێویستە خواردنەکانی شیرەمەنیە چەورەکان و گۆشتی سوور کەمتر بخۆن.

ئەو خواردنانەی یارمەتیدەرن بۆ کەم کردنەوەی کۆلیستڕۆڵ:

-سیر
خواردنی سیر بەتایبەتی بەخاوی و گەدەی بەتاڵ، یارمەتی کەم کردنەوەی کۆلیستڕۆڵ دەدات و پەستانی خوێن ڕێکدەخات، ئەمەش سوودێکی زۆری بۆ دڵ هەیە.

سیر یەکێکە لە بەناوبانگترین خواردنەکان بۆ کەم کردنەوەی کۆلیستڕۆڵ، ڕۆژانە خواردنی یەک دەنک سیر بەڕێژەی ١٠٪ کۆلیستڕۆڵ کەم دەکاتەوە.

طريقة استخدام الثوم في علاج ديدان المعدة | موقع شباب 20

 

-پیازی سوور
ئەگەر کۆلیستڕۆڵ بەرزە پێویستە پیازی سوور بۆ سیستمی خۆراکیت زیاد بکەیت، شێوازی بەکارهێنانی: پیازەکە دەکەیت بە شەربەت ئاوەکەی جیادەکەیتەوە و کەوچکێک هەنگوینی تێدەکەیت دواتر بەکاریدەهێنیت.

پیاز لەگەڵ ئەوەی سوودی بۆ کەم کردنەوەی کۆلیستڕۆڵ هەیە، دژەئۆکسانە یارمەتی تەندروستی دڵ دەدات، هەروەها دژە هەوکردن و شێرپەنجە.

سهيل نت- البصل الأحمر يتسبب بعدوى فيروسية في 30 ولاية أمريكية

-شۆفان
شۆفان ڕۆڵێکی گرنگی لە پاککردنەوەی سییەکاندا هەیە، ڕۆژانە خواردنی شۆفان لە نانی بەیانیدا یاخود وەک ژەمێکی سووک سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە، یارمەتی هاوسەنگ کردنی کۆلیستڕۆڵ دەدات.

شۆفان دەوڵەمەندە بە ڕیشالەکان یارمەتی کەم کردنەوەی کۆلیستڕۆڵی خراپ دەدات، ڕۆژانە خواردنی پێنج بۆ ١٠ گرام شۆفان بەڕێژەی ٥٪ کۆلیستڕۆڵ کەم دەکاتەوە.

اكل الشوفان بدون طبخ وطرق تناوله وفوائده - إيجي برس

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا