چاویلکەکەی گاندی بە پارەیەکی خەیاڵی فرۆشرا

پۆڵەتیک پرێس

چاویلکەکەی مهاتما گاندی سنبوولی هندییەکان، لە مەزادێکی ئاشكرادا لە بەریتانیا بە پارەیەکی خەیاڵی فرۆشراو ئەوەش بووە جێی دەنگدانەوەیەکی گەورە لە میدیاکانی جیهاندا.

ماڵپەری سکای نیوزی عەرەبی لەهەواڵێکیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە چاویلکەکەی مهاتما گاندی لە مەزادێکی ئاشکرادا بەبڕی 340 هەزار دۆلاری ئەمریکی لە بەریتانیا فرۆشراو لە سندوقێکدا برازایەکی گاندی بۆ ئەو زیادکردنە ئاشکرایەی ناردووە لە خانەی “ئێست بریستۆڵ”.

نرخی چاویلکەی خڕ یان هێلکەیی گەر لە زێڕ دروستکرابێت دەگاتە 13 هەزار دۆلاری ئەمریکی، بەڵام ئەو چاویلکەیەی گاندی نرخێکی خەیاڵی لە خۆی گرتووە، چاویلکەکە لە ساڵانی 1910 بۆ 1930 لەلایەن کەسێکەوە پارێزگاری لێکراوە کە گاندی پێشکەشیکردووەو دواتر ئەویش بۆ برازاکەی ناردووە.

مهاتما گاندی بە سنبولی رووبەڕووبوونەوەی ڕەگەزپەرستی و یەکسانی و بەرخۆدان ناوی دەرکردووەو یەکێکە لەو کەسایەتیە کاریگەرانەی مێژوو لەیادی نەکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا