ڕێککەوتننامەی ئەبراهام ـ ئیبراهیم

ئیسرائیل و ئیمارات
دژایاتەتی فەلەستینیەکان .
ئێوارەی “١٣ “ئاب، دۆناڵد تڕەمپ،سەرۆکی ویلایەته یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ،ڕێککەوتنێکی مێژوویی لەنێوان یٔیسڕایٔیل و میرنشینە یەکگرتووەکانی ئیمارات ڕاگەیاند، تڕەمپ، کە نێوەندگیریی نێوان هەردوو وڵاتی کردووە و توانیویەتی بەسەرکەوتووی هەردووکیان یەکبخات، رایگەیاند “ئەم رێككەوتنە دەستپێكەبۆ ئاشتیەكی سەراپاگیر لەرۆژهەلاتی ناواراست لەنیوان ئیسرائیل و ولاتانی عەرەبیدا. ئەمرێککەوتنەھەر لەساتی راگەیاندنیدا،کاردانەوەی جیاوازی بەدوای خۆیدا ھێنا وئێران وتورکیاو قەتەر، زۆربەتوندی لەدژیوەستانەوە و بەخیانەتکردن لەفەلەستینیەکانی دەزانن، دەسەڵاتی فەڵەستینیش زۆر بەتوندی لە دژی رێکەوتنەکەوەستاوەتەوە.فەلەستین کە رووبەری خاکەکەی نزیکەی “٢٧”ھەزار کیلۆمەتری چوار گۆشەیە.

سەرکیترین کێشەی نێو دەوڵەتیشە کە بازرگانیەکی زۆری لە نێو نێوەندە نێودەوڵەتیەکان پێ دەکرێت لە سەدەی بیستەوە تارۆژگاری ئەمرۆ،لەوەتەی دەوڵەتی ئیسرائیل لە ساڵی” ۱۹٤۸” وەك کیان و دەوڵەتێکی یەھودی ، لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەراست دروست بووە ، لە هەموو پێشھات و رووداوە باش و خراپەکانی ناوچەکە سودمەندی یەکەم بووە ،لە جەنگەکان سودمەند بووە و خاك بە دەست دێنێ ، ئەگەر زیانێکیشی کردبێت چەند بەرابەربۆی قەرەبوو دەکرێتەوە ، لە ئاشتیەکانیش قازانج دەکات ،لە بەرامبەردا فەلەستینیەکان ھەمیشە زەرەروو زیانیان بەرکەوتووە ، فەلەستینیەکان وەك ھاو نیشتیمانی و مرۆڤ نەك وەکو دەسەڵات و حزب و جوڵانەوەکان ، چون زۆربەی قازانجەکانی ئیسرائیل لەسەر حیسابی هاوڵاتیەکانە .لە مێژە چەندین بەرپرسی گەورەی ئیسرائیل ، بە تایبەتی بەرپرسانی دەزگای مۆساد ، دەڵێن بە نهێنی پەیوەندیمان لەگەڵ سەرجەم وڵاتە عەرەبیەکان بە بێ لێدەرکردن هەیە ،ئەو قسەیە لەرۆژگارێک گووتراوە عێراقی صدام حسێن و سوریای حافز ئەسەدو لیبیای قەززافی و یەمەنی عەلی عبدااللە سالح و لە ئارادا بوون.

ئەوەی ئێستا ئیمارات دەیکات هیچ نییە جگە لەوەی هەنگاوە نهێنیەکان ئاشکرا دەكات،حکومەتی ئیمارات ئەو غیرەتەیان پەیدا کردوو توانیان ، خۆیان لە نیفاق و دووفاقی دەرباز بکەن و یەك روو بن.کاردانەوەکانی هەڵوێستی ئیمارات کەمنین ، ئێران زۆر بە توندی دژە ، چون بۆی خراپە ، تورکیا خۆی پەیوەندی دیبلۆماسی لەگەڵ ئیسرائیل هەیەو دژە . لە کەنداو یش بەحرێن و سەلتەنەی عومان پشتگیری ئیماراتیان کرد ، میسرو ئەردەن کە بە فەرمی پەیوەندیان لەگەڵ ئیسرائیل هەیە پێیان پەسندە ، ئەوروپاو رۆژئاوا پێیان باشە.ترامپ زۆر پێی خۆشەو وەك دەستکەوتێك تەماشای دەکات تا لە هەڵبژاردنی ئاییندە پشتگیری لۆبی جوەکانی ئەمریکا کە رۆڵی یەکلاکەرەوەیان لە هەڵبژاردنەکان هەیە ، بە دەست بێنێ .بۆ ناتانیاهۆش قازانجە ، تا ئاستی میللی خۆی و حزبەکەی لە ناو ئیسرائیل بەرز بکاتەوە .دەسەڵاتدارانی فەلەستین کە لە پاش وڵاتی “کینیا “، دووەم گەندەڵترین دەسەڵاتن لە جیهاندا ، پێیان ناخۆشەو دەستبەجێ نوێنەرەکەیان لە ئەبو زەبی بانگ کردەوە،دەسەڵاتی فەلەستین لە ساڵی “۱۹۹۳” وە دانی بە ئیسرائیلدا ناوە ، بە یارمەتی نێو دەوڵەتی بەڕێوە دەچێ ، یارمەتیەکی باش لە ئیمارات وەردەگرێ ، ئینجا دژایەتی ئەو هەنگاوە دەکات ، ھۆکەی چییە …… ؟

ئەو دۆخەی ئێستای فەلەستینیەکان بۆ دەسەڵاتدارانی فەلەستین هیچ عەیبی نییە ، لە پەنای مەزلومیەتی فەلەستینیەکان ، پارەو داهاتی باش بۆ خۆیان بە دەست دێنن ، خەلکی فەلەستینیش لەوپەڕی هەژاری و نەداری ژیاندەگوزەرێنن ، لە سەردەمی یاسر عەرەفاتەوە كە گەندەڵی دەست پێدەكات له دوای مردنیشی لە ساڵی “۲٠٠٤ “، چەند ملیار دۆلارێکی فەلەستینیەکان دیار نەماوەو ئێستەش نەزانرا چی لێهات ، گوایە ژنەکەی عەرەفات ، “سوها “کە فەلەستینیەکی مەسیحی کاسۆلۆکیە و “۳٤ “ساڵ لە عەرەفات بچوکترە .

پارەکانی بە ناوی کراوەو بردویەتی ، بەلام ئەو رەتی دەکاتەوە .رێژەی بێکاری لە ژێر دەسەڵاتی فەلەستین زۆر بەرزە ، داهاتی ساڵانەی تاك زۆر کەمەو نزیکەی بیست جار لە داهاتی تاکێکی جولەکەی ناو ئیسرائیل کەمترە ،داهاتی تاکێکی عەرەبی فەلەستینی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل کە نزیکەی نێو هێندەی تاکێکی جولەکەیە ، نزیکەی دە هێندەی تاکێکی عەرەبی فەلەستینی ژێر دەسەڵاتی فەلەستینیەکانە ،سیاسەتی گەمارۆی ئابوری ئیسرائیل ، لە تەك گەندەڵیەکانی دەسەڵاتی فەلەستینی ، هاوڵاتیانی خستۆتە دۆخێکی ئابوری زۆر سەخت و دژواری لەو چەشنە .ئەم هەنگاوەی ئیماراتیش هەنگاوێکە رووەو ئارام بوونی ناوچەکە ، هەر هەنگاوێکیش لە ئاسۆ دەربکەوێت ئاماژە بە سەقامگیر بوونی ناوچەکەو چارەسەر کردنی کێشەی فەلەستین بدات ، زۆربەی ئەو کەس و لایەن و گروپ و حکومات و دەوڵەتانە تا دەگاتە خودی دەسەڵاتدارانی فەلەستین خۆیان کە نان و ڕۆنی پێوە دەخۆن ، پێیان ناخۆشەو دژایەتی دەکەن ،نەیاری لەرێكەوتنی ئاشتی لەپیناوی لە دەستنەچوونی نان و رۆنەکەیە نەك لەبەر خاتری چاوی رەشی فەلەستینیەکان ، چون دۆخی سەختی فەلەستینیەکان دیارە ، زمانی واقیع و ژمارە قسە دەکات نەك زمانی سۆزوو هەست

ئاسۆ عوسمان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا