پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای ئێچ تی سی ئاشکرای دەکات کڵاوێکی نوێی زیرەک بە ناوی Vive Proدروست دەکات، کە یەکێکە لە پێشکەوتوترین کڵاوەکان لە ئێستادا.
ئەم داهێنانە نوێیە جیاوازی هەیە لەگەڵ Vive proی پێشوو، چوارچێوەکەی بە لاستیکی نەرم دروست کراوە ئەو شوێنانەی کە دەچێتە سەر سەر و چاوت، بیستۆکەکانی بە شێوەیەکی وا دەنگەکا دابەش دەکەن کە هەست بکەیت ئەوەی ڕوو دەدات ڕاستیە، زیاتر چێژ لە یاری و ڤیدیۆ ئەبینیت لە ڕێگەیەوە.
تایبەتمەندیەکانی Vive Pro
دوو لێنزی هەیە Full RGB LCDبە دیقەی 5Kکە یەکسانە بە 4896X2448پێکسڵ، کاتی بەکارهێنانی دەتوانی کۆنترۆڵی لێنزەکانی بکەیت.
ئەم داهێنانە بە یارییە ئەلیکترۆنی و ڤیدیۆکانەوە گرێدراوە لەگەڵ تایبەتمەند دیسپلەی پۆرت ١.٢، تایبەت بە وردی لە وێنەکاندا.
وا چاوەڕوان دەکرێت لە ٢ی حوزەیرانەوە بخرێتە بازاڕەوە بە نرخی هەزارو ٣٩٩ دۆلار.