عێراق سیستمی دژە موشەكی ئاسمانی دەكڕێت

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، حكومەت هەوڵەكانی خستوەتەگەڕ بۆئەوەی سیستمێكی بەرگری دژە موشەكی ئاسمانیی پێشكەوتوو جێگیربكات.

نایف شەمەری، جێگری سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری رایگەیاند، بەرەچاوكردنی یاسای بودجەی 2021، بڕێك پارە بۆ دابینكردنی كەلوپەلی مۆدێرن و پێشكەوتو بۆ هێزە چەكدارەكانی عێراق دیاریكراوە، تا لەگەڵ بەرەوپێشچوونی سوپای جیهاندا هەنگاو بنێن.

جێگری سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری وتیشی “لەكۆبونەوەكانیاندا، لەگەڵ بەرپرس و فەرماندە ئەمنیەكان، وەزیری بەرگری پەرۆشی خۆی بۆ بنیاتنانی سیستەمێكی بەرگری ئاسمانی دوپاتكردوەتەوە، جگە لەوەش لە چەند مانگی داهاتوودا گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیا گرنگەكان دەكات بۆ دابینكردنی سیستمێكی بەرگریی ئاسمانیی پێشكەوتوو بۆ عێراق”.

بەوتەی شەمەری گرێبەستەكە لەسەر توانا و لێهاتووی وەزارەتی بەرگری دەكرێت، لە ڕێگەی بەشی پرۆسەو چەكداركردنەوە، لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانیش چاودێری هەموو گرێبەستەكان دەكات كە وەزارەتی بەرگری ئەنجامی داوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا