بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لەدەستی حکومەت و کۆمسیۆنی باڵادایە

پۆڵەتیک پرێس

لیژنەی یاسایی پەرلەمان رایگەیاند، بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان لەوادەی خۆیدا یاخود دواخستنی بۆ کاتێکی دیکە لەدەسەڵاتی حکومەت و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکاندایە.

لەوبارەیەوە سەلیم هەمزە، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمان رایگەیاند، زۆر هۆکار هەن پاڵنەرن بۆئەوەی حکومەت و کۆمسیۆنی باڵا، هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان دوابخەن، لەهەموویان گرنگتر سیستمی فرەبازنەیی پارێزگاکان و کارتی بایۆمەتری و دۆخی ئەمنی بەشێک لەپارێزگاکانی عێراقە.

یەکێکی دیکە لەهۆکارەکان بەپێی قسەکانی سەلیم هەمزە بریتییە لەوەی بەشێک لەفراکسیۆنە سیاسییەکان ئەم یاسایەی ئێستای هەڵبژاردنەکان رەتدەکەنەوە و هەوڵی هەموارکردنەوەی دەدەن.

چوارشەممەی رابردوو عەبدولحەسەن هنداوی راوێژکاری مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری هەڵبژاردنەکان جەختی لەوەکردەوە، دۆخی ئەمنی ئێستای عێراق رێگەدەدات بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان لەکاتی خۆیدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا