پۆڵەتیک پرێس
تی سی ئێڵ ڕکابەری کۆمپانیا گەورەکان دەکات بە دروستکردنی مۆبایلێکی نوێ بە تایبەتمەندی زۆر و پێشکەوتوو.
مۆبایلی نوێی تی سی ئێڵ ٢٠ پڕۆ فایف جی پێکهاتەکەی لە پلاستیک و کانزا و شوشەیەک دروستکراوە بەرگەی ڕوشان و بەرکەوتن بگرێت، دووریەکانی (١٦٤.٢/٧٣/٨.٨) ملیمە، کێشەکەی ١٩٠ گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی ٦.٦٧ ئینج و دیقەی پیشاندانی ٢٤٠٠/١٠٨٠ پێکسڵ، تێکڕای ڕووناکیەکەی ٤٢٠ مۆمە.
چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن ٧٥٠ جی فایف جی بەتەکنیکی هەشت نانۆمەتر و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ ٦١٩ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی شەش گێگابایتە، میمۆریەکەی ٢٥٦ گێگابایتە.
مۆبایلەکە چوار کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی (٢+٢+١٦+٤٨) مێگاپێکسڵ هەیە ، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی ٣٢ مێگاپێکسڵە و توانای ناسینەوەی دەموچاوی هەیە.
ئامێرەکە بە سیستمی ئەندرۆید١١ کاردەکات، شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی یو ئێس بی تایپ سی ٢ و ڕیشاڵی ئێن ئێف سی هەیە، خێرای پاتریەکەی ٤٥٠٠ میلی ئەمپێرە.