دوایین ئاماری قوربانیانی غەززە

پۆڵەتیک پرێس

بەرگری شارستانی کەرتی غەززە رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی لەئەنجامی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 139 کەس و لەناویاندا 39 منداڵ و 22 ژن هەیە.

لایخۆیەوە وەزارەتی کاروباری ئایینی فەڵەستین رایگەیاند، فڕۆکەکانی ئیسرائیل مزگەوتێکیان وێران کردووە و بەپێی بڵاوکراوەکەی بەرگری شارستانی کەرتی غەززەش، ژمارەی ئەو کەسانەی لەئەنجامی بۆردومانی یەکەکانی نیشتەجێبوون لەکەناراوەکانی غەززە بوونەتە قوربانی بۆ 10 کەس بەرزبووەتەوە.

بەپێی دوایین هەواڵەکان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، فڕۆکەوانی ئیسرائیل دەستی بە بۆردومانە ئاسمانییەکانی کردووەتەوە بۆسەر کەرتی غەززە.

لەلایەکی دیکەوە بەرپرسانی تەندروستیی فەڵەستین ئاماژە بەوەدەکەن، لەرۆژی دووشەممەی رابردووەوە زیاتر لە 130 کەس لەغەززە بوونەتە قوربانی و زیاتر لە 900 کەسیش بریندار بوون.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا