توركیا سێ كەسی لەسەر روداوی هێرشكردنە سەر خێزانە كوردەكە دەستگیركرد

پۆڵەتیك پرێس

ئاژانسی ئەنادۆڵی توركیا لە زاری هێزە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتەوە رایگەیاند، ئەو كەسانە دەستگیركراون كە لە یەكەم رۆژی جەژندا هێرشیان كردوەتە سەر خێزانێكی كوردی خەڵكی هەولێر.

ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی لە شارۆچكەی بۆزیازی لە پارێزگای مێرسین، دوو ئۆتۆمبێل دووچاری روداوی هاتوچۆی زیانبەخش بوونەوە و شەڕ روویدا، سێ كەس بەهۆی لێدان لە هاوڵاتییەكی عێراقی دەستگیركران.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو خێزانە لە شاری هەولێرەوە بۆ گەشت بە ئۆتۆمبێل بەرەو شاری ئەنتاڵیا دەچوون، لە ناوچەی گۆزسوزجە دووچاری رووداوی هاتوچۆ بوون.

دەشڵێت، “دوای روداوەكە دەمەقاڵە لەنێوان هەردولا روویداوەو دواتر گۆڕاوە بۆ شەڕو لەلایەن سێ كەسەكەوە لە خیزانەكە دراوە”.
ئاژانسی ئەنادۆڵ ئەوەشی بڵاوكردەوە، دوای ماوەیەكی كەم لە رووداوەكە، هێزە ئەمنییەكان هەرسێ سەرنشینەكەی ئۆتۆمبێلەكەیان دەستگیركرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا