کۆمارییەکان داوا دەکەن بایدن گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران ڕابگرێت

پۆڵەتیک پرێس

٤٣ ئەندامی کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا داوا دەکەن جۆ بایدن گفتوگۆکانی تایبەت بە رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران ڕابگرێت.

ئەو ئەندامانەی کۆمارییەکان هۆکاری ئەو داواکارییە بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە ئێران “پشتگیری” لە بزووتنەوەی حەماس کردووە ، کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەو بزووتنەوەیەی لە لیستی “تیرۆر”دا داناوە.

بەپێی ماڵپەڕی نیوزویک ئەو کۆمەڵە ئەندامەی کۆمارییەکان کە سیناتۆر مارکۆ ڕۆبیۆ سەرکردایەتیان دەکات نامەیەکیان ئاراستەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا کردووەو تێیدا هاتووە، ” لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، تیرۆریستە فەڵەستینیەکان لە غەززە کە لەلایەن ئێرانەوە پارەدار دەکرێن، زنجیرە هێرشێکی موشەکیان بۆ سەر خەڵکی مەدەنی و شارەکانی ئیسرائیل لەناویشیاندا قودس ئەنجامداوە”.

ئەو ئەندامانەی کۆمارییەکان ئاماژەیان بەوەش کردووە، ” ئەو بارودۆخە جێی نیگەرانییە چونکە تیمی ئیدارەکەت لە ئێستادا لەگەڵ ئێران لە گفتوگۆدان، ئێران دەوڵەتی پشتیوانی تیرۆرە لە جیهاندا، گفتوگۆکانی واشنتن بۆ کەمکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران یارمەتیدەری تاران دەبێت تا زیاتر پشتیوانی حەماس بکات.

ئەو ئەندامانە داواش دەکەن ئەمریکا گفتوگۆکانی لەگەڵ ئێران ڕابگرێت و کەمکردنەوەی سزاکان لەسەر ئێران ئەنجامنەدرێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا