مەترسیەکانی بەکارهێنانی خەنە بۆ ڕازاندنەوە

پۆڵەتیک پرێس

ژمارەیەکی زۆر لە خانمان حەز بە بەکارهێنانی خەنەی ڕەش دەکەن، بۆ دروست کردنی نەخش لەسەر دەستیان و ڕازاندنەوەی بەشێکی جەستەیان بەو خەنەیە بەڵام پزیشکان لەو بارەیەوە هۆشداری دەدەن.

پزیشکێک بە ناوی فاتیمە زەرعونی، هۆشداری دەداتە خانمان دەربارەی بەکارهێنانی خەنە بۆ ڕازاندنەوەی دەست و جەستەیان، ئاماژە بە سەرسوڕمانی خۆی دەدات دەربارەی ئەوەی خانمان ئەو خەنانە بەکار دەهێنن بەبێ ئەوەی زیانەکانی بزانن.

پزیشکەکە دەڵێت، ئەو خەنەیەی خانمان بەکاری دەهێنن بۆ ڕازاندنەوەی دەست و جەستەیان ماددەی کیمایی زیانبەخشی تێدایە کە لەگەڵ تایبەتمەندیەکانی ناگونجێت.

ڕوونیشی دەکاتەوە، بەکارهێنانی ئەو خەنانە هەندێک ڕەنگ کە لە خەنەی سروشتیدا بوونی نیە، دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە پێست و دەیسوتێنیتەوە.

ئەو پزیشکە ئامۆژگاری خانمان دەکات، ئەو خانمانەی حەز بە بەکارهێنانی خەنە دەکەن و حەز دەکەن نەخش و نیگار دروست بکەن، باشتر وایە سەردانی کەسی تایبەت بەو بوارە بکەن وەک ساڵۆنەکان، کە شارەزاییان لە جۆرەکانی هەیە بۆ ئەوەی توشی هەوکردنی پێست نەبن و زیانێکی زۆریان بەرنەکەوێت.

پزیشکێکیتریش لەسەر هەمان بابەت هۆشداریداو، وتی ئەو ماددە کیماییانەی لە ناو ئەو خەنەیەدا هەیە دەبێتە هۆی هەوکردن و سوتانەوەی پێست، کە ڕەنگە بە چەندین مانگ چارەسەر نەکرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا