بە ڤیدیۆ..بێژەرێک بەهەڵە مردنی شاژن ڕادەگەیەنێت

پۆڵەتیک پرێس

بێژەرێکی بەریتانی کەوتە دۆخێکی شەرمەزارییەوە، دوای ئەوەی بە هەڵە مردنی شاژنە ئیلیزابێز ڕادەگەیەنێت لە کاتی پێشکەشکردنی بەرنامەیەکی ڕاستەوخۆدا.

ئەساتیر کامبێڵ، پێشکەشکاری بەرنامەی (good morning Britain)، مردنی شاژنە ئێلیزابێز ڕادەگەیەنێت بە هەڵە لە کاتی پێشکەش کردنی بەرنامەکەیدا ڕاستەوخۆ و چاوپێکەوتنی لەگەڵ فێنی جۆنزی ئەکتەر ئەکرد.

لە ڤیدیۆکەدا پێشکەشکارەکە بە ئەکتەرەکە دەڵێت، ئێمە زۆر باسی شازادە فیلیپمان کرد دوای مردنی شاژنە ئێلیزابێز.

دوای چەند دەقەیەک بێژەرەکە وەستاو داوای لێبوردنی کرد، وتی کە من بە هەڵە مردنی شاژنە ئێلیزابێزم ڕاگەیاندووەو بێگومان مەبەستم شازادە فلیپ بووە.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا