ئارنۆڵد پشتگیری باڤاری دەكات

پۆڵەتیك:

ئارنۆڵد شوارزنیگەر پاڵەوانی پێشووی جیهان لە وەرزشی لەش ڕێكی و لەش جوانیدا و 6 ساڵ لە سەر یەك میستەر ئۆڵۆمپیا یەكێك لە ئەستێرە ناوازەكانی جیهانی ئەندێشەی سینەمایی هۆڵی یوود لە ئەمریكا پشتگیری خۆی بۆ یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی دەردەبڕێت لە یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگدا.

لە دیمانەیەكی تایبەت بە كەناڵی MITRO ی ئەڵمانیادا ئارنۆڵدی بە ڕەگەز نەمساوی پێشتگیری خۆی بۆ یانەی باڤاری دەربڕی و ڕایگەیاند: (باوەڕی تەواوم بە هانز فلیك و تیمەكەی هەیە كە دەبنە Terminator  لە یانەی پاریس سانت جێرمان و بردنەوەیان بەرامبەر تۆمار دەكەن).

ئارنۆڵد وتیشی: (هەمیشە هاندەری یانە باڤارییەكە بووم و حەزی بە بردنەوەی بووە لە سەرجەم خولی پاڵەوانێتییەكاندا هەر بۆیە ئەمجارەش باوەڕی تەواوم هەیە كە دەتوانن بردنەوە تۆمار بكەن، چونكە بایرن تیمێكی یەكگرتووی وەرزشی یە بەرامبەر بە تیمێكی وەرزشی بە پارە یاری دەكات ئەمەش جیاوازییەكی گەورەیە كاتێك یاریزان بۆ تیم و لۆگۆی یانەكەی یاری دەكات لەگەڵ یاریزان كە تەنها بۆ مووچەكەی یاری دەكات).

جێی بیرهێنانەوەیە یاری كۆتایی ئەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا شەوی داهاتوو یەك شەممە لە لیشبۆنەی پایتەختی پرتوگال لە نێوان هەردوو یانەكانی بایرن میونخی ئەڵمانی و پاریس سانت جێرمانی فەڕەنسی بەڕێوە دەچێت.

تێ‌ بینی/Terminator ناوی ئەو فیلمە جیهانی و مێژووییەیە كە تیایدا ئارنۆڵد ڕۆڵی تێكشكێنەرێك دەبینێت كە ڕۆبۆتێكە و هیچ شتێك ناتوانێت بەرامبەری بوەستێتەوە هەر بۆیە یانەی بایرن میونخ بەو وشەتە ناو دەبات.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا