پۆڵەتیک پرێس
ئۆلگا جۆلۆپێنسکایا پزیشکی پسپۆڕی دەمارو مێشک و دەروونی ڕوسی ڕایگەیاند، توێژەرانی بەریتانیا مەترسیەکانی ئەو خواردنەوانەیان بۆ سەر مێشک ئاشکرا کردووە کە لە قوتوی ئەلەمنیۆمدا هەڵدەگیرێن، پێیان وایە دەبێتە هۆی نەخۆشی لەبیر چوونەوە، پزیشکەکەش ئاماژە بە بوونی مەترسی ئەو کاریگەرییانە دەکات کە بە هۆی خواردنەوەی ئەو قوتوانەوە دروست دەبن.
جۆلۆپێنسکایا ئاماژە بەوە دەدات، نەخۆشی لەبیرچوونەوە(الزهایمر)شتێکی نامۆیە کە پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ خواردنەوەکانی ناو قوتوی ئەلەمنیۆم هەبێت، هەروەها پەرەسەندنی ئەو نەخۆشیە بەو هۆکارە.
پزیشکەکە بە کەناڵێکی ئاسمانی ڕوسیای ڕاگەیاند، نەخۆشی لەبیر چوونەوە پێوانەیەکی تایبەت بە خۆی هەیە، کە ماددەیەکی کانزایی لە مێشکدا دادەنێت هەندێک کات دەست بەسەر مێشکدا دەگرێت، هەندێک کاتیش ماددەی ڕەساسی ناو مێشک کەم دەکاتەوە کە ڕەنگە ئەم حاڵەتە سروشتی و بۆ ماوەیی بێت.
هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە هیچ پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆ، لەسەر خواردنەوەی ناو قوتوە ئەلەمنیۆمەکان و نەخۆشی لە بیرچوونەوە نیە
بەڵام ڕوونی دەکاتەوە، بەهۆی ئەوەی ئەو خواردنەوانە کافایینی زۆری تێدا بەکار دەهێنرێت، سودی بۆ لەش نیە بەڵام ئەوەش ئاشکرایە کە ژمارەیەکی زۆر لە گەنجان بە هۆی خواردنەوەی ئەو قوتوانەوە توشی نەخۆشی لە بیر چوونەوە بوون.