بۆچی پێویستە هەموو ڕۆژێک سوب بخۆین

پۆڵەتیک پرێس

پسپۆڕێکی ڕوسی تایبەتی بواری خواردن سڤیتلانا ڤۆس وتی، خواردنی سوب ڕۆژانە ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە ئەدای ئەرکەکانی جەستەدا ڕۆژانە.

ڤۆس ئاماژەی بەوەدا، خواردنی سوب بە گەرمی ڕۆژانە، کاریگەرییەکی باشی لەسەر تەندروستی هەیە، بەڵام چۆنیەتی ئامادە کردنەکەی گرنگە چونکە پێکهاتە خۆراکیە تەندروستیەکانی بپارێزێت.

پسپۆڕەکە وتیشی باشترین جۆری سوب بریتیە لەو سوبەی بە مریشک یاخود گۆستی کەروێشک یاخود گۆشتی مانگا دروست دەکرێت، بە شێوەیەکی گشتی ڕۆڵێکی گرنگی لە یارمەتیدانی کۆ ئەندامی هەرس دا هەیە، بەڵام بوونی چەوری زۆر لە سوب دا کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی جەستە بەجێ دەهێڵێت.

ڕوونیشی کردەوە، بۆ ئەوەی سەوزەواتەکان سودو تایبەتمەندی خۆیان لە دەست نەدەن نابێت زۆر بکوڵێن، باشتر وایە کەرەوز و تەماتەوە بیبەرو گۆشت و ماسی و هێلکە لە سوبدا بەکاربهێنرێت بۆ ئەوەی باشترین سوب دەرچێت.

ئاماژە بەوەش دەدات باشتر وایە سوب لەگەڵ نان نەخورێت، بەڵام ئەگەر حەز بکەی دەتوانیت کەمێک مەعکەرۆنی بۆ زیاد بکەیت بە مەرجێک لە ٢٠٠ گرام زیاتر نەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا