زێدان تەواو بێزاربووم لە مەدرید

زێدانی فەڕەنسی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید دڵتەنگی خۆی لە یانەکە ڕاگەیاند و دەڵێت تەواو ماندووم لە ڕووی لایەنی دەرونیەوە .

بەپێی ڕاگەیاندنەکانی ئیسپانیا بێت هۆکاری سەرەکی نیگەرانیکەی پیاوە فەڕنسێکە بۆ ئەوە  دەگەرێتەوە ستافی پزیشکی یانەی ڕیاڵ مەردید ئەم وەرزە سەرکەوتوو نەبوون لە ئەرکەکانی خۆیاندا .

ئەم وەرزە یانەی ڕیاڵ مەدرید تەواو دەیناڵد بەهۆی زۆر پێکانە یەک لە دوایەکانێیەوە زۆرینەی ئەستێرەکانی وەک ڕافائێل ڤارێن ، سیرجیۆ ڕامۆس ، ڤێرلاند مێندی ، لوکاس ڤاسکێز و دانی کارڤاخال لە ئێستادا تیمی شاهانە لەدەستدەدات .

لە ئیستا یانەی ڕياڵ مەدرید تەنیا ڕکابەری لەسەر خولی یانەکانی ئیسپانیا دەکات بە کۆکردنەوەی ٧٥ خاڵ پلەی دووەمی گشتی خوولەکەی گرتووە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا