هۆكارەكانی كەمبوونەوەی ژمارەی عومرەكاران

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێم هۆكارەكانی كەمبونەوەی ژمارەی عومرەكارانی هەرێمی راگەیاند.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێم بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: “بەهۆی بەرزبوونەوەی تێچوی عومرە و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و خراپی دۆخی تەندروستی وایكردووە ژمارەی عومرەكاران بگاتە نزمترین ئاست، بە بەراورد بەساڵانی رابردوو.

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی وتیشی “لە ساڵانی رابردوو زیاتر لە 26 هەزار هاوڵاتی بەمەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی عومرە سەردانی سعودیەیاندەكرد، بەڵام ئەمساڵ تەنها 200 كەس عومرەیان كردووە”.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەمانگی شوباتی ساڵی رابردوو وەزارەتی دەرەوەی سعودیە بڕیاری هەڵپەساردنی عومرەكارانی بۆ وڵاتەكەی دەركرد، بەمەبەستی رێگریكردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا