ڕێگەیەکی نائاسایی بۆ دیاریکردنی شێرپەنجەی خوێن

پۆڵەتیک پرێس

یولیا نیناشیفا پزیشکی ڕوسی پسپۆڕە لەبواری نەخۆشیەکانی خوێن باس لەو نیشانانە دەکات، کەلەکاتی ئەنجامی پشکنینی خوێندا دەردەکەوێت بۆ ڕێگری کردن لە شێرپەنجە.

پسپۆڕەکە باس لەوە دەکات، پشکنین کردنی تاقیگەی تەنها ڕێژەی کەمکردنەوەی هیمۆگڵۆبینی خوێن کە دەبیتە هۆی کەم خوێنی نیشان نادات، بەڵکو ڕێژەی خڕۆکە سوورەکانی خوێنیش نیشان دەدات.

پزیشەکەکە دەڵێت: بەرزبونەوەی هیمۆگڵۆبین و خڕۆکە سوورەکان، نیشانەیەکن پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ لەبواری نەخۆشیەکانی خوێندا بکرێت، چونکە لەوانەیە هۆکارێک بێت بۆ توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.

کەمبونەوەی ڕێژەی خڕۆکە سپیەکانیش لە هەندێک کاتدا لەوانەیە ببێتە هۆی توشبوون بە شێرپەنجەی خوێن، چونکە کەمبونەوەی ڕێژەی خڕۆکە سپیەکان بەشێوەیەکی ئاسایی مرۆڤ هەستی پێناکت، بەڵام هۆکارێکە بۆ دروستبوونی وەرەمی پاک، ئەمەش مەترسی دەخاتە سەر ژیانی کەسەکان.

پزیشکەکە جەختی لەوەش کردەوە هەموو کەسێک پێویستە بەلای کەمەوە ساڵی جارێک پشکنینی خوێن ئەنجام بدات، بۆ ئاگاداربوون لە تەندروستیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا