عێراق؛ قەدەغەی هاتووچۆ دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە

پۆڵەتیک پرێس

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ١٠ ڕۆژ قەدەغەی گشتی هاتووچۆی ڕاگەیاند و بڕیارەکە لە شەوی  ١٢ ی ئایارەوە  جێبەجێ دەکرێت تا ڕۆژی ٢٢ ی ئایار بەردەوام دەبێت.

قەدەغەکە لە کاتژمێر ١٢ ی شەوی چوارشەممەوە  لە پارێزگاکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەگوێرەی بڕیارەکەی حکومەتی عێراق قەدەغەکە داخستنی مۆڵەکان و کافتریاکان و چێشتخانە و قاوەخانەکان و سینەما و هۆڵی ئاهەنگ و بۆنەکان و مەلەوانگەو  هۆڵەکانی وەرزش دەگرێتەوە، هەروەها کۆبوونەوەی بەکۆمەڵ بەهەمووشیوەکانییەوە قەدەغە دەکرێت.

وەک حکومەتی عێراق ئاماژەی پێکردووە قەدەغەی هاتووچۆ لەپێناوی دانانی سنورێکە بۆ بڵاوبوونەوەی بەرچاوی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا