نەتەوەیەکگرتووەکان: داعش کۆمەڵکوژی بەرامبەر موسڵمانانی شیعە ئەنجامداوە

پۆڵەتیک پرێس

سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە تاوانەکانی رێکخراوی “داعش”، ڕایگەیاند، داعش کۆمەڵکوژی بەرامبەر موسڵمانانی شیعە ئەنجامداوە.

کەریم خان، سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەی UN لە تاوانەکانی داعش، ڕاپۆرتێکی پێشکەشی ئەنجومەنی ئاسایش کرد و ڕایگەیاند، ” تیمی لێکۆڵینەوە گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە هێرشەکانی داعش بۆ سەر ئەندامانی شیعە لە ئەکادیمیای ئاسمانی تکریت تاوانی جەنگ بوون”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ” لەو ڕووداوەدا کوشتن و ئەشکەنجەدان و مامەڵەی توند و شکاندنی کەرامەتی مرۆیی تێدا ئەنجامدراوە”.

وتیشی: لێکۆڵینەوەکان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە داعش کۆمەڵکوژی بەرامبەر موسڵمانانی شیعە ئەنجامداوە”

لە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠١٧ و بەپێی بڕیاری ژمارە ٢٣٧٩ لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان پێکهێنرا بۆ لێکۆڵینەوەو لێپێچینەوە لە تاوانانەی جەنگ کە رێکخراوی داعش ئەنجامیداوە.

ئەو تیمە ڕاسپێردراوە بۆ پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی لێپێچینەوە لە ئەندامانی داعش کە تاوانی جەنگ و دژە مرۆڤایەتی و کۆمەڵکوژییان ئەنجامداوە.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا