پۆڵەتیک پرێس
ئیڤان کاراسیۆف پزیشکێکی پسپۆڕی ڕوسی لەبواری وەرەمە شێرپەنجەییەکاندا دەڵێت: دەرکەتنی وەرەم لە قوڕقوڕاگە یاخود پەردەی چڵمی لەوانەیە نیشایەکەی دەرەکی شێرپەنجە بێت.
پزیشکەکە باس لەوە دەکات ئەو دۆخە کۆکەیەکی بەردەوام، قورسی هەناسەدان، هەوکردن و گڕی دەنگی لەگەڵدایە، هەروەها وەرەمە پاکەکەش لەوانەیە گەشە بکات و بگۆڕێت بۆ شێرپەنجە.
پزیشکەکە ئەوەشی ڕونکردەوە لەگەڵ دەرکەوتنی ئەو نیشانانە ئەگەر لەکاتێکی دیاریکراودا چارەسەر نەکرێت کاریگەریە لاوەکیەکان دەردەکەوێت وەک کێشەی هەناسەدان، لەدەست دانی دەنگ و گۆڕانی وەرەمە پاکەکان بۆ وەرەمی پیس.
پێویستە لەکاتی نەشتەرگەری و لابردنی وەرەمەکان بەتەواوی لەڕەگەوە لاببرێت هەتا گەشە نەکاتەوە، پزیشەکەکە باسی لەوەش کرد لەو دۆخەدا نەشتەرگەری سوودی هەیە، چونکە رێگری لە وەرەمەکان دەکات نەگۆڕێت بۆ وەرەمی پیس.