بە هۆی باوە پردێکی شوشە دەشکێت

پۆڵەتیک پرێس

لە ڕووداوێکی ترسناک دا، گەشتیارێک لە چین لە بەرزی ١٠٠مەتر لە هەوادا مابۆوە، دوای ئەوەی بایەکی زۆر بەهێز هەڵی کردوو بووە  هۆی شکاندنی ئەو پردە شوشەیەی گەشتیارەکە لەسەری بوو.

دوای ئەوەی وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکرایەوە، پردەکە لە کۆمەڵگەی پیان ماونتەین لە شاری لۆگجینی چینی، بە هۆی خێرایی باوە کە ٩٣ میل بوو بەشێکی زۆری پردەکە تێک شکا.

بەپێی بڵاوکراوەکان، ئاگرکوژێنەوەکانی ناوچەکە و پۆلیس بە پەلە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، تاوەکو ئەو پیاوە ڕزگار بکەن، بەهۆی ئەو کابوسەی بینیویەتی ترسێکی زۆری لە دروست بووە لە ئێستادا پزیشکیی دەروونی بۆ دابین کراوە.

هەر بۆیە هاوینە هەوارەکە داخراو، حکومەتی ئەو شارە دەستی بە لێکۆڵیەوە کرد لە کەیسەکە هەموو ڕێوشوێنێکی سەلامەتی گرتە بەر.

چین بە پردی شوشە بەناو بانگە، دوو بەناوبانگترین پردیشی بەرزیەکەی بریتیە لە ٣٠٤ مەتر درێژیەکەشی ٤٢٦ مەترە لە پارێزگای هۆنان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا