ونبوونی ژنێک بۆماوەی پێنچ مانگ

پۆڵەتیک پرێس

ژنێکی ئەمریکی ماوەی پێنچ مانگە ونبووە، بەشێوەیەکی فەرمی بەدوایدا گەڕاون و ترسی ئەوەیان هەبووە شتێکی خراپی بەسەر هاتبێ، بەڵام لەم ڕۆژانەی کۆتاییدا توانیان بیدۆزنەوە.

بەپێی ماڵپەڕێکی بەڕیتانی ژنەکە لەمانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردووەوە لە ویلایەتی یۆتا ونبووە، پاشان لەم ڕۆژانەی کۆتایدا توانیان لەژێر خێمەیەکدا لەناوچەیەکی دارستانی بیدۆزنەوە، سەرچاوەکە باسی لەوەشکرد ژنەکە لەژیاندا ماوە و خواردنی لە قەوزە و گژوگیا لەنزیک ڕووبارێک وەرگرتووە.

دەسەڵاتداران ناسنامەی ژنەکەیان دەرنەخستووە، دوای ئەوەی کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی دارستانی ئەمریکی ئۆتۆمبێلەکەیان لەشوێنی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل دۆزیەوە بڕیاریاندا ژنەکە ونبووە، کارمەندەکان کاتێک خەریکی داخستنی هەندێک ناوچەی ڕووباری بوون کە تەنها لەچەند وەرزێکی تایبەتدا دەکرێنەوە ئۆتۆمبێلی ژنەکەیان دۆزییەوە.

قصّة أغرب من الخيال.. اختفت لأشهر وعاشت على العشب والماء!

ئۆتۆمبێلەکە لەدووری ٨٠ کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری سالت لەیکەوە لەبەرواری ٢٥ی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو دۆزرایەوە، لێکۆڵەرەوان چەندین هەفتە لەو ناوچەیە گەڕان بەدوای ژنەکەدا بەڵام نەیاندۆزیەوە، بەپێی پۆلیسی ناوچەی یۆتا ڕۆژی یەک شەممە ژنەکەیان دۆزیەوە لەکاتی گەڕان بەدوای کەش و هەوای ناوچەکەدا، کاتێک کەسە خۆبەخشەکان دەگەڕان بەدوای شوێنەوارە ونبووەکاندا.

پیاوانی پۆلیس خێمەیەکیان لەو ناوچەیەدا بینی، لەوکاتەدا ژنەکە خێمەکەی کردووە هەتا بزانێ کێی لێیە، پۆلیسەکان دەڵێن: ژنەکە بەخواستی خۆی لەوێ ماوەتەوە، یەکەمجار کە چۆتە ئەو ناوچەیە هەندێک خواردنی پێبووە بەڵام بۆماوەیەکی زۆر بەرگەی نەگرتووە و لەدوایدا گژوگیا شوێنی گرتۆتەوە، ئاویشی لە ڕووبارەکەوە دەستکەوتووە.

پۆلیسەکان ئەوەشیان خستەڕوو ژنەکە هیچ بریندارییەکی نییە، بەڵام بەهۆی نەخواردنەوە زۆر لاواز بووە، دوای دۆزینەوەی ژنەکەیان بۆ نەخۆشخانە گواستەوە و پشکنینیان بۆ کرد، لەئەنجامدا دەرکەوت کێشەی تێکچوونی لە تەندروستی مێشکیدا هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا