چوار بەرنامەی زیرەک یارمەتیت دەدات بە سەلامەتی شۆفێری بکەیت

پۆڵەتیک پرێس

بەپێی بڵاو کراوەکان لە ئێستادا، هەندێک تەکنەلۆجیای کۆنترۆڵ کردنی دەنگ لە مۆبایلە زیرەکەکاندا هەیە کە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی بە سەلامەتی شۆفێری بکەیت و زۆر سەرقاڵ نەبی بە مۆبایلەکەتەوە، کاریگەری لەسەر شۆفێری کردنت دروست نابێت.

بەرنامەکانیش بریتین لە

١-نەخشەی گوگڵ

لە ئێستادا نەخشەی گوگڵ یارمەتی کەسەکان دەدات لە هەموو حاڵەتێکی گواستنەوەدا، هەروەها یارمەتیت دەدات لە کاتی قەرەباڵغیدا لەسەر سیستمی ئەندرۆید زۆرینەی ئەرکەکانی نامە خوێندنەوەو موزیک و پەیوەندیەکانت بۆ ئەنجام دەدات.

٢-موزیکی ئەمازۆن

ئەمازۆن موزیک یارمەتیدەرێکی باشە بۆ دانانی لیستی ئەو گۆرانیەی ئەتەوێت، بەپێی خواستی خۆت دواتر دەتوانی سەرقاڵی گۆڕینی گۆرانیەکان نەبیت لە کاتی شۆفێری کردن دا.

٣-نەخشەی ئەپڵ

سیری لە نەخشەی ئەپڵ ڕێگەت پێ دەدات، هەموو داواکاریەکانت جێ بەجێ بکەیت وەک پەیوەندی کردن و نامەو گوێگرتن لە گۆرانی.

٤-سپۆتیفای

سپۆتیفای ئێستا یەکێکە لە بەرنامە جیهانیەکان کە یارمەتیت دەدات بە دلێ خۆت گوێ لە گۆرانی بگریت ڕاستەوخۆ هەر گۆرانیەک کە بتەوێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا