پۆڵەتیك پرێس
سەرۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت “دروستكردنی ده‌نگۆیه‌ك بۆ لابردنی ئه‌زمه‌یه‌كی واقعی كه له‌ئێستادا له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یه په‌ڕه‌یه‌كی سوتاوه‌و ئازادی راده‌ربڕین له‌هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر پرسیاردایه”.
رۆژی سێشەممە، 4ی ئایار دادگای پێداچونەوەی ھەرێم سزای بەندکردنی رۆژنامەنوس و چالاکوانانی بادینانی پەسەند کرد، ئەو بڕیارەش نیگەرانی زۆری بەدوای خۆیداهێنا.
زیاد جەبار، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: “پێشتر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شانازی به ئازادی راده‌ربڕین و ئاسایش و ئارامییه‌وه ده‌كرد كه له‌و پێناوه‌دا قوربانی زۆری داوه، به‌ڵام له‌ئێستادا به‌هۆی نادادپه‌روه‌ری له‌كه‌یسی حوكمدراوانی بادینان له‌ناوخۆی هه‌رێم و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش ناڕه‌زایی زۆر هه‌یه و داوای ئازادكردنی ئه‌و حوكمدراوانه ده‌كرێت”.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی وتیشی “سپاردنی ئه‌زمه‌یه‌ك به ئه‌زمه‌یه‌كی دیكه وه‌ره‌قه‌یه‌كی سوتاوه‌و خه‌ڵك پرسه گرنگه‌كانی وه‌ك نه‌بوونی مووچه و قه‌یرانی دارایی و ئازادكردنی حوكمدراوانی بادینان و كاڵبوونه‌وه‌ی ئازادی راده‌ربڕینی بیرناچێته‌وه”.
بەوتەی زیاد جەبار، حكومه‌تی هه‌رێمربەهۆی هەندێك بیركردنەوەی تاكەكەسی له‌رووی ئازادی راده‌بڕینه‌وه له‌ژێر پرسیاردایه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی دینای ده‌ره‌وه‌ی كاڵبوه‌ته‌وه‌و وڵاتان ره‌خنه‌ی لێده‌گرن، خه‌ڵكی هه‌رێمیش سود له‌دروستبوونی ئه‌زمه‌یه‌ك بۆ لابردنی ئه‌زمه‌یه‌ك نابینن و بەهیوان ئەو حزبانەی دەیانەوێت ئه‌و په‌ڕه سوتاوه به‌كاربهێنن، به‌خۆیاندا بچنه‌وه‌و له‌بری ئه‌وه چاره‌سه‌ری قه‌یرانی دارایی و بێ موچه‌یی و هه‌موو ئه‌و كێشانه بده‌ن كه به‌رۆكی خه‌ڵكی گرتووه.