بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە دەیان قوربانی لێدەکەوێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆسەر چەند ناوچەیەکی باکوری کەرتی غەززە لەفەڵەستین، 21 هاوڵاتی فەڵەستینی بوونە قوربانی لەناویاندا سێ منداڵ هەیە و زیاتر لە 60 کەسی دیکەش بریندارن.

بەپێی بڵاوکراوەی میدیا عەرەبی و جیهانییەکان، هێزە دەریاییەکانی ئیسرائیل ژمارەیەک موشەکیان ئاراستەی کەنارەکانی غەززە کردووە.

ئەم هێرشەی ئیسرائیل بۆسەر غەززە پاش ئەوە دێت، سوپای ئەو وڵاتە رۆژی دووشەممە رایگەیاند حەوت موشەکی فەڵەستینی قودسی پایتەختی ئیسرائیلیان کردووەتە ئامانج.

پێشتریش بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پەیمانیدا بەتوندی وەڵامی هێرشە موشەکییەکانی فەڵەستین بداتەوە و وتیشی: ئەم روبەڕوبوونەوەیەی ئێستا کاتێکی زیاتر دەخایەنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا