پۆڵەتیك پرێس
بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی كاركردن، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حکومەتی هەرێم، پەخشی 30 کەناڵی تەلەفزیۆنی لەسنوری پارێزگای دهۆک رادەگرێت.
بە گوێرەی نوسراوێکی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری کەواژۆی ئه‌یاد نه‌قیب خان ئاڤده‌ل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی دهۆکی لەسەرە، ئاماژە بەوەکراوە، له‌ژێر رێنمایی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێم خاڵی دوه‌می مادده‌ی پێنج له بڕگه‌ی پێنجی ژماره 1ی ساڵی 2014، به‌هیچ جۆرێك نابێت كه‌ناڵ به‌بێ مۆڵه‌ت كاربكات.
لەنوسراوەكەی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری‌دا هاتووە، ئەو كەناڵانەی بڕیاری داخستنیادراوە بریتین لە نیوماكس، نیبه‌ر، بفرین، هه‌ڤره‌نگ، نوبار، تاڤ، ئۆرسات، سه‌ما، سیما، كانی، ئاقڵ، یه‌كگرتو، بادینان، هه‌ست، بیلان، گه‌لا ئاكرێ، رڤند، یاد، هێڤان، ده‌ڤه‌ر، شیلادزێ، زاوا، نیروژ، هێڤا دیكۆمێنتاری، نویده‌م، ئازادی هه‌ركی، ئامه‌د TV2، داستیا، ATV، MTV.
بەوتەی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی دهۆک ئەو كەناڵانە ئەگەر بەبێ مۆڵەت كاربكەن و پابەندی بڕیارەكە نەبن روبەڕووی رێكاری یاسایی ده‌بنه‌وه.