پۆڵەتیك پرێس
وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییه ئەمنییەكانی نێوان هێزه‌كانی سوپای عێراق و پێشمه‌رگه هەماهەنگی و لێك نزیكبونەوەی زۆرلەئارادایە و له داهاتوودا ئه‌و بۆشاییه ئەمنیانە پڕده‌كرێنه‌وه.
یه‌حیا ره‌سول وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، هەماهەنگی باشمان هەیە له‌گه‌ڵ پاسه‌وانانی سنووری هه‌رێم و پێشمه‌رگه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئەو بۆشاییە ئەمنییانەی لە نێوان هێزه‌كانی عێراق و هێزه‌كانی هەرێمدا دروستبووە.
راشیگەیاندووە، له رێگای زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كانه‌وه چه‌ند ئۆپراسیۆنێك ئەنجامدراون و هەموو خواستەكان بۆئەوەن له داهاتوودا ئه‌و بۆشاییانه ئەمنیانە پڕ بكه‌ینه‌وه تا بتوانرێت بەشێوەیەكی باش رێگری بكرێت لەو چالاكیانەی چەكدارانی داعش بەوهۆیەوە ئەنجامی دەدەن.
سەبارەت بەكشانەوەی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق باسی لەوەكردووە، هەندێك لیژنه‌یه‌كی ته‌كنیكی پێك هێنراوه ئەوان سەرقاڵی جێبەجێكردنی ئەركەكانی خۆیانن.