جارێكی تر بەرگریكارێكی ڕیاڵ مەدرید تووشی پێكان هات!

شەوی ڕابردوو ڕیاڵ مەدرید میوانداری یانەی سێڤییەی كرد لە یاریگەی دی ستیڤانۆ،لە یارییەكی بەهێز و پڕ ڕكابەریدا بە ئەنجامی 2-2 هەردوولا یەكسانبوون

ڕۆژنامەی ماركا ئاشكرای كرد كە شەوی ڕابردوو ئەلڤارۆ ئۆدریوزولا بە ئازارەوە یاریگەی جێهێشتووە،ڕۆژنامەكە ئاشكراشی كرد كە پێكانەكە لە بەشی پشتەوەی ڕانی ڕاستیەتی،پشكنینی پشزیشكیشی بۆ ئەنجام دەدرێت بۆئەوەی ئاشكرا بێت پێكانەكەی چەند دەخایەنێت

هەروەها ماركا ڕایگەیاند لە ئەگەری دووركەوتنەوەی ئۆدریۆزولا ئەوا زیدان تەنها سێ بەرگریكاری لەبەردەستدا دەمێنێتەوە ئەوانیش ناچۆ و میلیتاو و مارسیلۆیە چونكە هەریەكە لە ڕامۆس و ڤاران و كارڤاخال و ڤاسكێز و مێندی توشیی پێكان بوون

بۆ وەبیرهێنانەوە ڕیاڵ مەدرید ڕۆژی 5 شەمە لە گەڕی 36 خولی ئیسپانی كاتژمێر 10 دەبێتە میوانی یانەی گرانادا

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا