کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دوایین ئاماری بەشداربووان بڵاودەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دوایین ئاماری بڵاوکردەوە تیایدا ئاماژەی بە رێژەی بەشداری حزب و لایەنەکان کردووە لەهەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق.

بەپێی ئەو ئامارە، لەهەڵبژاردنی پێشوەختەی یاساداناندا 357 لایەن تۆمارکراون و پاڵاوتنی ژنانیش گەیشتووەتە 169 ژن و 22 هاوپەیمانیش هەیە، هاوکات 12 کاندید بۆ پێکهاتە و کەمینە نەتەوایەتییەکان تۆمارکراوە.

لەبەشێکی دیکەی ئامارەکەدا هاتووە، بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بەپێی بازنەکانی هەڵبژاردن لەپارێزگاکانی عێراق کاندیدەکان دیاریکراون و ژمارەی کاندیدەکانیش 847 کاندیدە.

بڕیارە 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا