پۆڵەتیک پرێس
تێکەڵە سروشتیەکان سوودێکی زۆریان بۆ سپیکردنەوەی پێست هەیە، ئەڤۆکادۆ ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی تێدایە یارمەتی سپیکردنەوە و شێدارکردنەوەی پێست دەدات.
دەتوانرێت سوود لەم تێکەڵەیەی ئۆڤۆکادۆ ببینرێت بۆ سپیکردنەوەی پێست:
پێکهاتە و شێوازی ئامادەکردن و بەکارهێنانی تێکەڵەکە، نیو ئەڤۆکادۆی پانکراوە، کەوچکێکی گەورە لەهەریەک زەیتی بادەم و کونجی، کەوچکێکی گەورە لەهەریەک هەنگوین و ڕاشی و ماست، کیویەکی پانکراوە، کەوچکێکی بچووک ئاوی لیمۆ، سێ کەوچکی گەورە ئارد، ئەمانە هەمووی جوان تێکەڵ دەکەیت، دواتر تێکەڵەکە لە دەموچاوت دەدەیت بۆماوەی ١٠ خولەک، پاشان دەموچاوت بە ئاوی شلەتێن دەشۆیت.