نێت فلیکس تایبەتمەندی نوێ تاقی دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

تۆڕی نێت فلیکسی ئەمریکی، پێسنیاری ژمارەیەکی زۆری لە بەکار‌‌هێنەرانی وەرگرتووە بەم نزیکانە بیرۆکەی نوێ و تایبەتمەندی نوێ پێشکەش دەکات.

تایبەتمەندیەکە ناوی ئین پڵەس دەبێت، لە لیستی تایبەت بە زنجیرە تەلەفزیۆنیەکاندا، زانیاری ڕووداوەکانی پشتی دیمەنەکان لە خۆ دەگرێت.

ڕاپرسیەکەی نێت فیکس بووە هۆی زیادکردنی ئەو تایبەتمەندیەوە، بە هۆیەوە دەتونایت زیاتر دەربارەی ئۆفەرەکانی نێت فلیکس بزانیت.

خزمەتگوزاریە نوێیەکە ڕێگە بە بینەران دەدات، لیستی دڵخوازی خۆیان دروست بکەن تایبەت بەو فیلم و زنجیرانەی حەزیان لێیەتی، ئاماژەیان بەوەدا کە زۆربەی کات تۆڕی نێت فلیکس ڕاپرسی دەکات لەگەڵ بینەرەکانی بۆ زیاد کردنی تایبەتمەندی نوێ.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا