کاریگەرییە لاوەکیەکانی ئۆمێگا٣

ئەم بابەتە 47 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

لە ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێدا هۆشداری دەدرێت دەربارەی، کاریگەرییە خراپ و لاوەکیەکانی ئۆمێگا ٣ ، هەرچەندە سودێکی تەندروستی زۆری هەیە.

توێژینەوەکە لە لایەن کۆمەڵەیەکی ئەوروپیەوە بۆ نەخۆشانی دڵ ئەنجام دراوە، ئاماژەیان بەوە داوە بەکارهێنانی بڕێکی زۆر لە ئۆمێگا٣ کاریگەری لاوەکی دەکاتە سەر لێدانەکانی دڵ.

لێکۆڵینەوەکە ئەوەشمان بیر دەهێنێتەوە، ئەم ماددەیە لەوانەیە وە لەوانەش نیە، کە یارمەتیدەربێت بۆ تەندروستی دڵ، چونکە هەندێک توێژینەوە دەریانخستووە کاریگەرییەکی مەترسیداری هەیە لەسەر تەندروستی لێدانەکانی دڵ لە کاتێکدا کە بە ناڕێکی لێ دەدات، ڕەنگە ٥ جار توشی جەڵتەی مێشکت بکات، هەروەها چەندین کێشەی دڵ و جەڵتەی خوێن.

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک