ئەڵماسێکی ڕازاوە بە ١٠١ قیرات بۆ فرۆشتن دادەنرێت

پۆڵەتیک پرێس

ماڵی مەزادی کریستی لەم مانگەدا ئەڵماسێکی ڕوسی دادەنێت بۆ فرۆشتن، کە بە نزیکەی بە نزیکەی ١١.٩٤ قیرات ڕازێنراوەتەوە، ناوی ئالروسا سپاکتیکڵە.

بەپێی پێشبینیەکان ڕەنگە ئەڵماسەکە نرخی١٢ تا ١٨ ملیۆن فرانکی سویسری لەسەر دابنرێت، کە دەکاتە نزیکەی ١٩ بۆ ٩٦ ملیۆن دۆلار، لە ١٢ ی ئایاردا مەزادەکە دەکرێت.

ماری سایسامۆلۆ شارەزا لە بەشی خشڵ، لە ماڵی مەزاد، وتی ئەم ئەڵماسە ١٠٠ قیراتیە کاتێک لە بەردی خاو دەرهێنراوە، قیراتەکەی زایتر لە ٢٠٠ دانە بووە، ناوی ئەڵماسی سێرجی دیاگلێف بووە لە ساڵی ٢٠١٦دا دەرهێنراوە.

ئاماژەی بەوەش دا ماوەی ساڵێک و هەشی مانگی ویستووە، تاوەکو لە شێوە خامەکەیەوە بیهێننە سەر ئەو شێوەیە، کە ئەمڕۆ هەیەتی.

ئەڵماس یەکێکە لەو ١٤٤ کەل و پەلەی کە لە مەزاددا دادەنرێت بۆ فرۆشتن لە شێوەی ملوانکەو گوارە لە ئەڵماس و یاقوت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا