سامسۆنگ کۆمەڵێک مۆبایلی زیرەک بەرهەم دەهێنێت

ئەم بابەتە 62 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

بەپێی بڵاو کراوەکان ساسمۆنگ پلانی هەیە، دەست بە دروست کردنی کۆمەڵێک مۆبایلی نوێ بکات، دەیەوێت مەودای بازرگانیەکەی لە بازاڕی مۆبایلدا فراوان بکات.

سامسۆنگ یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی فرۆشتنی مۆبایلی زیرەک لە جیهاندا، لە ئێستاشدا لە پەیوەندیدایە لەگەڵ کۆمپانیاکانی دەوروبەری سەبارە بە دەست پێکردنی ئەو مۆبایلە زیرەکانەی دەیەوێت بەرهەمی بهێنێت، مۆبایلەکانیش بریتین لە (Galaxy S21 FE)(Galaxy Z Fold3)(Galaxy Z Flip3)لە مانگی ٨ی ئەمساڵدا پێشبینی دەکرێت بخرێنە بازاڕەوە.

دروست کردنی ئەم مۆبایلانەش بۆ پرکردنەوەی ئەو بۆشاییەیە کە، زنجیرە مۆبایلەکانی گالاکسی نۆت فایبڵەت، دروستی کردبوو هەربۆیە لە مانگی ٨ی هەموو ساڵێکدا ئەمە دەکات، هەرچەندە سامسۆنگ پێشتر ئاماژەی بەوە نەدابوو کە بەتەمای دروست کردنی مۆبایلی نوێیە.

هەرچەندە کۆمپانیاکە تا ئێستا هیچ زانیارییەکی سەبارەت بە مۆبایلە زیرەکەکانی پشت ڕاست نەکردۆتەوە، بەڵام بەپێی پێشبینیە تەکنەلۆجیەکان ڕەنگە گالاکسی زی فۆلد٣، یەکێک بێت لە مۆبایلە زیرەکە قەدکراوەکان هەروەها شاشەیەکی گەورەتری هەبێت و نرخی هەرزان بێت، بەراورد بە دوو جۆرەکەیتر.

 

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک