پۆڵەتیک پرێس
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هیچ فشارێکی لەسەر نییە کە وای لێبکات خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق کاندید نەکات.
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ ی ئایاری ٢٠٢١ ، دیداری تەلەفزیۆنی لەگەڵ چەند میدیایەک ئەنجامدا و لەبارەی چەند پرسێکی جیاوازەوە وەڵامی پرسیاری میدیاکانی دایەوە.
کازمی لەبارەی ئەو پرسیارەی ئایا فشاری لێکراوە خۆی بۆ هەڵبژاردنەکان کاندید نەکات؟ وتی: هیچ فشارێکم لەسەر نییە وام لێبکات خۆم بۆ هەڵبژاردنەکان کاندید نەکەم.
لەبارەی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانەوە کازمی وتی، “لیژنەیەکی باڵا بۆ ئاسایشی هەڵبژاردن دروست دەکەین کە سەربەخۆیە و تەواو پیشەییانە کاردەکات”.