ئیسرائیل داواکارییەکی ئەمریکا رەتدەکاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری هەواڵگری ئیسرائیل داوایەکی ئەمریکا بۆ ڕووداوەکانی قودس رەتكدرەوەو رایگەیاند وڵاتەکەی  پێویستی بە ڕێنمایی هیچ کەس و وڵاتیك نییە ئەوەش وەك وەڵامدانەوە دەربارەی داواكارییەكانی ئەمریکا بۆ ڕووداوەکانی قودس،  کە بەرپرسانی باڵای ئیدارەی بایدن داوای روونکردنەوەیان لە بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل کردووە لەسەر رووداوەكانی قودس.

وەزیری هەواڵگری ئیسرائیل ئاماژەی بەوەداوە ، ئیسرائیل بەرپرسیارانە مامەڵە دەکات و ڕێگە بە ئازادی پەرستن دەدات، بەڵام هەنگاو دژی ئەو کەسانە دەگرێتەبەر کە ناڕازین.

لەكاتی رووداوەكانی قودسدا هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل دەیان خۆپیشاندەری فەلەستینییان لە گەڕەکی شێخ جەرا حی شاری قودس بە  فیشەکی لاستیکی سەرکوتکرد، بەو هۆیەوە ژمارەیەك قوربانی لێكەوتەوە.

ئێوارەی ڕۆژی شەممە لە ناوچەی باب عامودی شاری قودس، لە نێوان هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل و فەلەستیندا  پێکدادان دروست بوو، لە و پێکدادانەدا 80 هاوڵاتی فەلەستینی برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا