ڕۆناڵدۆی دیاردە خۆی كەرەنتین كرد

پۆڵەتیك سپۆڕت

ڕۆناڵدۆ لویس نازارۆ دالیما ئەفسانەی تۆپی پێی بەرازیل و جیهان بڕیاری خۆپارێزی داوە لەگەڵ خانەوادەكەی پاش ئەوەی یەكێك لە كەسە نزیكەكانی ئاشكرا بوو هەڵگری ڤایرۆسی كۆڕۆنایە.

دیاردە هەواڵەكەی لە سەر لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاو كردەوە تیایدا ئاماژەی كردووە بۆ ئەوەی لەگەڵ كەسێكی نزیكی بووە كە دواتر دەركەوتووە ئەو هەڵگری ڤایرۆسی كۆڕۆنایە هەر بۆیە دیاردەش بڕیاری داوە خۆی و خێزانەكەی پشكنین ئەنجام بدەن كە دواتر ئەنجامی پشكنینەكەیان پاك بووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ناوبراو هەر بڕیاری خۆپارێزی و خۆ كەرەنین كردنی داوە.

جێی باسە دەبوو سبەی شەو یەكشەممە كە شەوی یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ دەكات ڕۆناڵدۆ بە ڕێكەوتن لەگەڵ بانقی سانتاندێر لە ماڵەكەی خۆی بۆنەیەك ساز بكات و خەڵاتەكانی بانقەكە پێشكەش بە براوەی بۆنەیەكی تایبەت بكات، بەڵام ڕۆناڵدۆ داوای لێبووردنی بڵاو كردەوە و ئاشكرای كرد كە خۆیان كەرەنتین كردووە لە بەر ئەوە ناتوانێت میواندارییەكە ساز بكات.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا