وەزیری نوێی تەندروستیی عێراق دیاریدەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

سەلمان حەسەن، پەرلەمانتاری عێراق لەسەر هاوپەیمانی سائیرون رایگەیاند، لەدوای جەژنی رەمەزان وەزیری نوێی تەندروستیی دیاریدەکرێت، بەڵام تا ئێستا هیچ بژاردەیەکی فەرمی بۆ ئەو پۆستە نییە.

سەلمان حەسەن بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند، چەند فاکتەرێک هەن کە رێگرن لەبەردەم دیاریکردنی وەزیری نوێی تەندروستیی عێراق، لەدیارترینیان ناکۆکی سیاسییە لەسەر پۆستەکە، هاوکات دۆخی هەڵبژاردنەکانیش کاریگەری هەیە.

وتیشی: هاوپەیمانی سائیرون مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی سەرپشک کردووە لەیەکلاکردنەوەی ئەم دۆسیەیە بەبێ هیچ دەستوەردانێک.

رۆژی سێشەممەی رابردوو، لەسەر رۆشنایی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب، مستەفا کازمی دەستلەکارکێشانەوەی حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستیی عێراقی پەسەند کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا