سوارێز كێشەی لەگەڵ بەرشەلۆنە نییە

پۆڵەتیك سپۆڕت

لویس سوارێز هێرشبەری ئۆرەگوایی یانەی بەرشەلۆنە تووڕە بوونی خۆی لەو هەواڵانە دەربڕی كە باس لە بوونی ناوی ئەو دەكات لە لیستی یاریزانە ڕۆیشتووەكان لە یانەكە و ئاشكرای دەكات كە ئاگاداری هیچ شتێك نییە و كەسیش لەگەڵی قسەی نەكردووە.

لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی باییس پیستۆرێرۆ وتی: تووشی شۆك بووم لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە ناوی خۆمم بیست گوایە ناوم لەو لیستەدا بێت كە لە یانەكە دەڕۆن.

هێرشبەرە نیشانشكێنەكە وتیشی: نە كەس لە ئیدارە قسەی لەگەڵ كردووم نە كومانی ڕاهێنەری نوێ‌ قسەی لەگەڵ كردووم ئیتر لە كوێوە ناوم خرایە ناو لیستی یاریزانانی ڕۆیشتووە ئەوە نازانم.

سەبارەت بە دۆخیشی لە داهاتوودا سوارێز دەڵێت: ئامادەییم تیادایە بە دڵی یانەكە بەشداری بكەم ڕاهێنەر بە شێوەی یەدەگ بەشداریم پێ‌ بكات خۆشحاڵم و خزمەت دەكەم بە سەرەكی بەشداریم پێ‌ بكات ئامادەم و خۆشحاڵ دەبم من حەزم بە مانەوەیە لەم یانەیە و ناخوازم بەرشەلۆنە جێ‌ بهێڵم ئەوە ڕاستی بابەتەكەیە هەر كاتیش قسەیان لەگەڵ كردم و وتیان پێویستمان پێت نەماوە ڕیزەكانی یانەكە جێ‌ دەهێڵم و خۆشحاڵی خۆم دەردەبڕم بەوەی خزمەتم بەم یانەیە كردووە لە ژیانی وەرزشیمدا.

لە كۆتاییشدا سەبارەت بە پەیوەندی نێوان ئەو و لیۆ میسی و نزیكایەتییان لە یەكەوە لە ناو یاریگا و دەرەوەی یاریگا سوارێز وتی: من و میسی هاوڕێی نزیكی یەكترین خێزانییەن هاوڕێین و ژن و منداڵیشمان زۆر نزیكن لە یەكەوە، بەڵام لە نێو یاریگادا ئێمە دوو یاریزانین خزمەتی یەك ئامانج دەكەین ئەویش بەرشەلۆنەیە.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا