وادەی دەستپێكردنەوە و كۆتاییهاتنی خوێندنی ئەمساڵ راگەیەنرا

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان میكانزمی دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن لەناو پۆل بۆدوای جەژنی رەمەزان ئاشكرادەكات و دەڵێت “بەتەناوب دەبێت”.

بەبڕیاری لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم و بەلەبەرچاوگرتنی دۆخی كۆرۆنا بڕیارە لەدوای كۆتایی هاتنی پشوی جەژنی رەمەزان پرۆسەی خوێندن لەناوپۆل دەستپێبكاتەوە.

ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: “بەپێی ئەو بڕیارەی دراوە لەدوای جەژن خوێندنی ناو پۆل بە تەناوب رۆژنارۆژێك دەبێت، بەلەبەرچاوگرتنی رێنماییەتەندروستییەكان”.

وتیشی “وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوای لەوەزارەتی تەندروستی كردووە رێگە بەكردنەوەی دەرگای خوێندنگەكان بدات بۆ دوبارە دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن”.

هاوكات وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “بڕیارە لە 16ی ئەم مانگەدا پرۆسەی خوێندن دەستپێبکەنەوە، پێدەچێت یەکەم رۆژی وەرزی هاوین کۆتا رۆژی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ بێت”.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەسەرەتایی ئەمساڵەوە وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا،  پرۆسەی خوێندن بەشێوەی ئۆنلایەن بەڕێوەبچێت، ئەوەش بەهۆی مەترسییەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا