داهاتی دانە غاز بەڕێژەیەکی بەرچاو زیاددەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای دانە غازی ئیماراتی رایگەیاند، لەدوای زیادکردنی رادەی بەرهەمهێنان لەهەرێمی کوردستان، لەچارەکی یەکەمی ساڵی 2021 قازانجەکانی بەڕێژەی %41 زیادیکردووە.

بەپێی ئەو راپۆرتەی دانە غاز، لەچارەکی یەکەمی ساڵی 2021 بەڕێژەی %41 قازانجی کۆمپانیاکە زیادیکردووە کە بەهاکەی 24 ملیۆن دۆلار تێپەڕدەکات، هاوکات، دانمە غاز یەکێک لەهۆکارەکانی زیادبوونی قازانجەکە دەگەڕێنێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنان لەهەرێمی کوردستان.

لایخۆیەوە پاتریک ئالمان، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای دانە غاز رایگەیاند، بەردەوام دەبین لەسەر پلانی زیادکردنی بەرهەمهێنان لەهەرێمی کوردستان بەجۆرێک لەنیسانی ساڵی 2023، 440 بۆ 690 ملیۆن پێ چوارگۆشە لەهەر رۆژێکدا بەرهەمدەهێنین.

ئەوەش لەکاتێکدایە لەچارەکی یەکەمی ساڵی رابردوو، بەهای قازانجی کۆمپانیای دانە غاز گەیشتە 17 ملیۆن دۆلار، ئەوەش بەو مانایە دێت لەهەمان ماوەی ساڵی 2021 نزیکەی حەوت ملیۆن دۆلار قازانجی زیادکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا