چۆن بڕوانینە نمایشەکانی پیپ گواردیۆلا

ئەم بابەتە 121 جار بینراوە

 

نوسینی ؛ بەهادین زەڕایەنی

 

ئێمە لەنما یشکردنی بۆ چونەکانی گواردێلادا مەبەستمانە ئەو باڵا دەستێ بخەینەڕوو کە ڕاهێنەرانی سەردەکەمـەی خـۆی کەمتر درکیان پێکردووە . هەروەها ئەم پیاوە تۆپی پێیەکی چێژ بەخش و باڵا دەستی مەزنی ئـەفـراندووە کـە چـەنـد ساڵێکی زۆر پێش سەردەمەکەی خۆی کەوتووە . بێگومان گواردێلا یەکەمین هزرڤانە لەجیهاندا کە توانی لە چوارچێوەی تاکتیکی کـلاسیـکـدا تـێ پـەڕێ و هـەوڵبـدات بەگوێرەی هزری تازەگەری و نوێ لە تۆپی پێ بـکـۆڵێـتەوە . خـۆش بـەختـانـەش تـوانی ئـەوەش بـکات و تۆپی پێ بە ئاقارێکی دیکەی نوێدا ببات. بۆ نمونە تەماشای ئەم حاڵەتەی یاری دوێنێ شەو بکەن لەکاتی دروستکردنی یاری و کۆتایی هێنان بـە هێـرش . گۆندوگان دادەبەزێنە (نیوە بۆشایی ) بەشە یاریگای خۆیان، کـەلە نێوان هـەردوو یـاریزان ( فـلۆرێنزی و هـێـرێـرا )دایـە . بۆ ئەوەی هەردوو کیان چاودێری بخەنە سەری و فکریان بە ئاراستەیەکی دیکەدا ئاراستەبکات و بێ ئـاگابـن لە بۆشایی پشتەوەی خۆیان . هۆکاری فریو دانی هەردوو یاریزنەکەش بۆ ئەو هێڵی پاسدانە ستونییە دەگەڕێتەوە کە دروستبووە لە پێشەوەی گۆندوگان . ئەم فکرەیە پێمان دەڵێت لە حاڵەتی دروستبونی ئەم وێنانەدا دەتوانین بڵێن : ئەمە هێزی چەسپاوی ڕاهێنەرە کە دەتوانێت ئەندێشەی باش بکات و فکری نامۆ پیشانی ڕکابەرەکانی بدات …هد

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک